بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەک شەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، جێبەجێکردنی هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنی پێشێلکاریی کارگێڕی و دارایی و خراپ بەکارهێنانی پۆست، و زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە سامان و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکردووە"تیمی کاری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دیالە (7) هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی بۆ کۆمپانیا و بەشەکانی سەر بە وەزارەتەکانی پیشەسازی کانزاکان،و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان، و رێگاوبان،و وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دارایی لە پارێزگاکەدا ئەنجامدران.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە" هەڵمەتەکان بە پشتبەستن بە یاداشتە دادوەرییەکان،کە لەلایەن دادوەرێکی دادگای لێکۆڵینەوەی بەعقوبە دەرچووە، کە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی روونکردۆتەوە "کە لەیەکێک لە هەڵمەتەکانی تیمی لێکۆڵینەوە ڕوویان لە کۆمپانیای گشتی دیالەی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان کردووە، سەرپێچیکردنێکیان ئاشکراکردووە، کە گرێبەستێکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی بە بڕی (2,493,247) ملیۆن دۆلار بۆ پرۆسێسکردنی وایەری مس ، سەرەڕای دەرچوونی نامەیەکی ئاگادارکردنەوە لە بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکە نەکات.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە لە هەڵمەتی لێکۆلینەوە لەو بەرێوەبەرایەتیانەی کە ئاماژەی بۆکراوە چەندین سەرپێچی یاسای و پسولەی بەتاڵ و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات و خراب بەکارهینانی پۆست هەبوە بۆ سوود و قازانجی کەسی و گەندەلی کردن ، کەتیایدا راکێشانی پارە هەبوە لە لقی بانکی رەشید و زراعی بەناوی کەسانێک کە هیچ پەیوەندیان بە راکێشانی پارەکەوە نەبووە لە دیالە ، ئەوە سەرەرای ئاشکراکردنی گەندەڵی چەند بەرێوەبەرێک .