سەرۆک وەزیران:کار لەسەر پرۆژەی کەناڵی وشکانی دەکەین کە بەندەرەکە لە ڕێگەی تورکیاوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە

سیاسی
  • 12-03-2023, 21:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی FAO ستراتیژییە و  حکومەت لە ئەولەویەت و بەرنامەکانیدا گرینگی پێدەدات. 
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،  لەمیانی سەردانی بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسرە، لە کاری وردی کۆمپانیا جێبەجێکارەکان کۆڵیەوە، کۆمپانیاکان پابەندبوونیان بەو خشتە کاتییانەی دەربڕی کە بۆ تەواوکردنی کارەکانیان دانراون، هەروەک گوێی لەو ڕوونکردنەوانە گرت سەبارەت بەو کەرتە گرنگانەی کە لەخۆدەگرێت لە پڕۆژەکەدا، و قۆناغی تەواوبوون بۆ هەریەکەیان.
     بەگوێرەی بەیاننامەکە"سودانی" هەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەندەری فاو، پێداچوونەوەی بە پێشکەوتنی کارەکانی پێنج پڕۆژەی بەندەرەکە کردووە، کە پڕۆژەکان بەپێی پلان بەرەوپێش دەچێت ،کە "چوار پڕۆژە زیاتر لەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو جێبەجێ کران،و یەک پڕۆژە هەیە کە جۆرێک لە دواکەوتنی تێدا هەیە، و لە ماوەی مانگێکدا کارەکان دەستپێدەکەنەوە و بەپێی پلانەکە تەواو دەکرێت.
     هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد "پڕۆژەی FAO ستراتیژییە،  حکومەت گرینگی بە ئەولەویەتەکانی بەرنامەکانی دەدات و بودجەی پێویستی بۆ بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ئەو پێنج پڕۆژەیە تەرخاندەکات، لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا .
    هەروەها بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە گفتوگۆداین بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتانی دۆستەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ،جەختیشی لەوە کردەوە" ئەم کارە بەم زووانە دەرئەنجامی دەبێت کە لەگەڵیدا ڕێککەوتوون و ئەم وڵاتانە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، و دەستەبەرکردنی کارکردن و بەڕێوەبردنی، وەک وێستگەیەک بۆ گواستنەوەی کاڵا و خاڵێکی پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
    لەبەیاننامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتوە " حکومەت کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکات وەک ئەولەویەتێکی ستراتیژی بۆ ئابووری عێراق و ناوچەکە و جیهان، هەروەک کار لەسەر پڕۆژەی کەناڵی وشکانی دەکەین، کە بەندەرەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ ئەوروپا و گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنی تورکیا هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی . 
     هەر لەمیانی سەردانەکەیدا "سودانی" دووپاتی ئەوەشی کردۆتەوە کە "هەموو ئەم پڕۆژانە بۆ جێبەجێکردنیان کاریان لەسەر دەکەین، کە ئێمە حەز دەکەین لە ئاستی پێویست و بەگوێرەی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان بن.