بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە،دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئاودەستەکانی ناو فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی بەغدا بڵاو کردەوە.
دەستەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی لە بەیاننامەیەکیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،لەبارەی وێنەی ئەو ئاودەستانەی كە لە سۆشیال میدیادا دزەی كردووە و رایگەیاندوە"ئەم وێنانە بە مەبەست بڵاو كراونەتەوە و ئامانج لێی بەلاڕێدا بردن بووە و لەكاتی نۆژەنكردنەوە و پێشخستنی ئاودەستەكانبوە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە،فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا شەوو رۆژ كاردەکات لەگەڵ لایەنەكانی تری حكوومەت بۆ ئەوەی باشترین و جوانترین و ستاندەرترین خزمەتگوزاری پێشكەشی گەشتیار بکات.
دەستەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر كاتێك كێشەیەك لە یەكێك لە بەشەكانی فڕۆكەخانە دەبێت،پەلە دەکرێت لە چاككردنەوە و بنیاتنانەوەی.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی روونکردۆتەوە کە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا 60 ئاودەستی تێدایە و ژمارەیەكی زۆر گەیشتیار لێی سوودمەند دەبن، بۆیە كاتێك كێشە كەوتووەتە بەشێك یان یەكێك لە ئاودەستەكان و وێنەی گیراوە، مەبەست لێی بەلاڕێدابردن بووە و كاركردن لە چاكردنەوەی ئاودەستەكان بەردەوامە بۆ خزمەتكردنی گەشتیارەكانمان، کە زۆر جار چاکردنەوە یان نۆژەنکردنەوە بەیەک رۆژ ئەنجام نادرێت و پێویستی بەکاتە.