بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"زیاد عەلی فازل" وەزیری کارەبا ، بوونی ئەو پڕۆژانەی پشتڕاستکردەوە کە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا تەواو دەبن ، بۆ دابینکردنی پێداویستی کارەبای هاووڵاتیان،ئاشکراشیکرد کە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023 تەرخنکردن بۆ بڕی بەرهەمهێنانی 750 مێگاوات کراوە.
وەزیری کارەبا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەش وهەوای عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"وەزارەتی کارەبا ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دابینکردنی وزە بۆ هاووڵاتیان و پڕکردنەوەی ئەو کەمییەی کە هەیە،جەختی لەوە کردەوە "کە وەزارەت ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە.
وەزیری کارەبا راشیگەیاند " کە ئاواتە خوازن توانای بەرهەمهێنانیان هەبێت کە دۆستی ژینگە بێت و پێداویستی هاوڵاتیان دابین بکات، لە ماوەیەکی کورتدا ، لەڕێگەی هاوسەنگی لە نێوان بەکارهێنانی جۆرەکانی سووتەمەنی بەردەست و بەرهەمهێنانی وێستگەی وزەی پاک.
ووتیشی"پڕۆژە هەیە کە لە ماوەیەکی کەمدا تەواو دەبێت، بۆ دابینکردنی پێداویستی وزەی هاوڵاتیان، و ڕەچاوکردنی پرسی ژینگە.
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری کارەبا وتی " گرێبەست کراوە بۆ بەرهەمهێنانی 1300 مێگاوات وەک قۆناغی یەکەم، لە کاتێکدا قۆناغی دووەم بەرهەمهێنانی 2000 مێگاواتە لە چوارچێوەی بودجەی 2023، و قۆناغی سێیەم بەرهەمهێنانی 1300 مێگاواتە،کە کۆی گشتی خولەکانی کۆکراوەی وزەی نوێی زیاد دەکات، بەبێ ئەوەی پشت بە سووتەمەنی ببەستێت،دەگاتە 4800 مێگاوات، کە پڕۆژەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا جێبەجێدەکرێت ، و ئەم هەنگاوە بەکارهێنانی وێستگەکانی کارەبا کەمدەکاتەوە کە پشت بە سووتەمەنی دەبەستن.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد"پرسی وزەی خۆر بنەڕەتییە،و ئێمەش کاردەکەین بۆ بەرهەمهێنانی 3500 مێگاوات .
روونیشیکردەوە " پڕۆژەکانی وزەی خۆر پێویستیان بە پاڵپشتی زیاتری دامەزراوە و بانکە نێودەوڵەتییەکان هەیە، هەروەها پێویستیان بە فریاگوزاری هەیە لەلایەن وڵاتانی بەخشەرەوە کە مەرج و باج دەسەپێنن و بڕێکی زۆر داهات لەسەر ئەو کۆمپانیایانەن کە کار لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی خۆر دەکەن.
هەروەک جەختیشیکردەوە "لە گرنگی بەرهەمهێنانی 12 هەزار مێگاوات لە وزەی نوێبووەوە، لەئێستاشدا لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی 3500 مێگاواتداین، و جەختیشیکردەوە "بوونی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی بودجەی 2023 دایە کە بەرهەمهێنانی 750 مێگاواتەوە دەست پێدەکات.