وەزارەتی دارایی چەند پرسێک تاوتوێ دەکات و چەند ڕاسپاردەیەکی پێویستیش دەردەکات

ئابوری
  • 12-03-2023, 18:41
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی کارنامەی وەزارەتەکەی کرد، هەروەک چەند بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەو بارەیەوە دەرکرد.
     وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ یەک شەممە "تەیف سامی" وەزیری دارایی،سەرپەرشتی کۆبونەوەی دەستەی بۆچوونی لە وەزارەت کرد ، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت،و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی،و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشە یاساییەکان و بودجە،و ژمێریاری،و کارگێڕی،و قەرزی گشتی، و بیمە، و باج و گومرگ بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت لە کارنامەی خۆیدا بۆ وەرگرتنی بڕیاڕی پێویست.
     بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە"لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاردران ،لەوانە" جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی لیژنەی بۆچون  مانگانە لە وەزارەت، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین کێشە و ئاستەنگەکانی پەیوەست بە پرۆژە و ڕێگاکانی وەبەرهێنان بۆ چارەسەرکردنیان،و ئامادەکردنی پوختەیەک هۆکاری  کێشەکان و چارەسەرە پێویستەکان بۆ بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بەپێی ئەو ڕێسا و ڕێنماییانەی کە هەن.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە"کە کۆبوونەوەکە دوای قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بە مۆدێرنکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی IFMIS بوو، کە بەشدار دەبێت لە زیادکردنی خێرایی پەیوەندی ئەلیکترۆنی وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە، و باشترکردنی پرۆسەی چاودێریکردنی حیساباتی دارایی وبەدواداچوون بۆ تەرخانکردنی پارە  لە چوارچێوەی بودجەدا.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو" کە پێویستیەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکە تاوتوێکراوە، هەروەک جەخت لەسەر پێویستی تەواوکردنی سەرجەم قۆناغەکان کرایەوە بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی پڕۆژەکە بە زووترین کات، جگە لەوەش بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی دروستکردنی باڵاخانەی ئیدارەی گشتی بانکی ڕافیدەین و خستنەڕووی ڕاسپاردەی پێویست لەم بارەیەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.