سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکان دەکاتەوە بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا

سیاسی
  • 12-03-2023, 18:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ، جەختی لە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتەکان کردەوە ،بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و چەسپاندنی سەروەری یاسا.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ ، سەرۆک "ڕەشید" لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، و"خالید شوانی"  وەزیری داد،و "لەیس جابر هەمزە" سەرۆکی دەستەی سەرپەشتیکردنی  دادوەری.
    بە پێی ڕاگەیەندراوەکە " سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لە گرنگی هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەی ڕاگیراوان و زیندانیان، و کارکردن لەسەر پەیوەندی ئەلیکترۆنی بۆ خێراترکردنی کەیسەکانی پەیوەندیدار بە سزادراوان و ڕاگیراوان، و گرنگی جێبەجێکردنی حوکمەکان بە دادپەروەرانە و بێلایەنانە و لێکۆڵینەوەی ورد لە مەلەفی  دەستگیرکراوان. 
     هەروەها ڕەشید ئاماژەی بە "گرنگی داڕشتنی نەخشەڕێگایەکدا ، بۆ ڕوونکردنەوەی میکانیزمی کارکردن لە زیندان و ناوەندەکانی راگیراوان، هەروەها پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتەکان،  بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و چەسپاندنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ.
      لە بەرامبەردا وەزیری داد جەختی لە هەوڵی زیاتر بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی دەستگیرکراوەکان کردوەوە ، هەروەک وەزیری ناوخۆش تەئکیدی  لە "گرنگی دانانی سەنتەری چارەسەری  بۆ بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لەبری زیندانەکان کردەوە بە سوودوەرگرتن لە کەمپە جێهێڵراوەکانی سوپا.
     هەروەها سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەریش تیشکی خستە سەر "پێویستی جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی و بەستنەوەی مەلەفەکان لە نێوان وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای دادوەری روونیشیکردەوە کە  بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان کە خۆی ڕادەست دەکات دەتوانێت بیانخەینە سەنتەری چارەسەری.
    هەر میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد کرایەوە ،بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئۆتۆماتیکیکردن و بەستنەوەی نێوان دامەزراوەکان، و چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی لە زیندانەکاندا.