بەغداـ INA
بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند : ئەمڕۆ یەكشەممە داواكاری پێشكەشكردنی قەرز بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : پێشینەكانی كەسی لە (5) ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ (25) ملیۆن و بەپێی خواستی كڕیار داوایان لێدەكرێت بە چوونە ناو ئەپڵیكەیشنی بانكی ڕافیدەین و پێداچوونەوەی ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەی قەرزەكە و پێشكەشكردنی داواكاری لە ڕێگەیەوە بۆ پێشینەكە یان سەردانی یەكێك لە لقەكانی بانكەكە بكات و بە تایبەتی لە ناوەندی پشتیوانی كە دەكەوێتە لقەكە.