محەممەداوی دەستگیركردنی 162 كەس لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا لە دیالە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-03-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریق روكن قەیس محەممەداوی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی تیرۆریستان لە عێراق لە 400 كەس تێناپەڕێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە 162 كەس لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا لە دیالە دەستگیركراون.
    محەممەداوی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتیدا كە بووە هۆی كوژرانی 22 تیرۆریست لە ئەنبار و ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم تیرۆریستانە هەوڵیان دەدا خەڵكی مەدەنی بكەنە ئامانج بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی ئامادەبوونی تیرۆریستان لە عێراق لە 400 كەس تێناپەڕێت و ئاماژەی بەوەشكرد : رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی ڕوون و ئاشكرایە بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستان و هیچ هێڵی سووریش نییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە لە 26ی شوبات ئەنجامدراوە و لە سێیەمی مانگی ئازاردا كۆتاییهاتووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێی زانیاریی دروستی دەزگا هەواڵگرییەكان و لەژێر چاودێری فەرماندەی گشتیدا ئەنجامدراوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكە ناوی (فورسان حەق) ی لێنراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە ئاڵۆزیی ئەم ناوچەیە یارمەتی توخمە تیرۆریستییەكانی داوە كە كەمپێكیان بۆ دابنێن.
    ناوبراو ووتیشی: لە نێو كوژراوەكاندا تیرۆریستێك بەناوی (بارزان عەلی)  هەیە كە ناوی لەخۆی ناوە (شێخ عەلیم) و پێشتر پۆستی بەناو والی  فەللوجەی بەدەستەوە بووە، جگە لە ئەندامانی نەتەوە عەرەب و بیانییەكان.
    سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا لە دیالەمحەممەداوی دووپاتی كردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا لە دیالە بووە هۆی دەستگیركردنی 162 كەس لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.