سودانی پرۆژه‌ی سایلۆیی ئوم قه‌سر له‌به‌سرا ده‌كاته‌وه‌‌ له‌دوایی راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ

ئابوری
  • 12-03-2023, 15:45
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پرۆژه‌ی سایلۆی ئوم قه‌سر له‌به‌سرای كرده‌وه‌ له‌دوایی وه‌ستانی بۆ ماوه‌ی هه‌فت ساڵ.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" سودانی له‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دیدگای حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ئه‌دا و تواناكانی كه‌رته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان گونجاوه‌، هه‌روه‌ها رژدی حكومه‌ت له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئاسایشی خۆراك كه‌له‌به‌رنامه‌كه‌ی ته‌به‌نی كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هاوكار بێت بۆ رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها ڕكمانیه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.
    جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌وه‌ كه‌پرۆژه‌ی سایلۆی ئوم قه‌سر له‌ساڵی 2016یه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ئێستای عێراق توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی بكات و ده‌توانێت (60) هه‌زار تۆن له‌دانه‌وێله‌ وه‌ربگرێت و تائێستا (20) هه‌زارتۆنی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ وه‌ریگرتووه‌، و كاركردن به‌رده‌وامه‌ بۆوه‌رگرتنی (45) هه‌زار تۆن له‌ماوه‌ی مانگ ونیوه‌كدا.
     سایلۆی ناوبراو به‌هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فڕه‌وه‌ به‌سترایته‌وه‌ له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ده‌ربه‌نده‌كانی باشووره‌ و تێپه‌ربوون به‌‌هه‌موو ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌هێڵی ئاسنیان هه‌یه‌، تاده‌گاته‌ پارێزگای نه‌یناوا، كه‌ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و دابینكردنی پاره.