بەغدا - INA- ویسام مەلا
سەرۆكی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لیوا عەبدولوەهاب ساعدی ئەمڕۆ یەكشەممە كوژرانی 22 تیرۆریستی لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لە ئەنبار ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە لە نێو كوژراوەكاندا سەركردە دیارەكانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش بوون.
ساعدی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لە ناوچەی ڕوتبەی باكووری ئەنبار ئاڕاستە كردووە و ئاماژەی بەوەشكرد كە دوای چاودێریكردنی ئەو زانیاریانەی كە دەزگا هەواڵگرییەكە بەدەستی هێناوە، ئۆپەراسیۆنەكە پلانی بۆ دانرا بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بە دوو قۆناغ ئەنجامدراوە، گواستنەوەی كەرتەكانیش بۆ ماوەی 6 كاتژمێر بەردەوام بووە و ئاماژەی بەوەشكرد كەرتەكانی دابەزین لەفرۆكە لەئاسمان مەشقیان پێكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ناوچەیەی تیرۆریستان تێیدا هەڵكەوتوون ئاڵۆزە و گەیشتنیان ئەستەمە، ئەمە جگە لەوەی زۆربەیان پشتێنی تەقینەوەیان لەبەردا بووە.
پشتڕاستی كردەوە 22 تیرۆریست لەنێویاندا سەركردە ناسراوەكان كوژراون و ئاماژەی بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكە،لە وەڵامی پرسیارێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقیدا ساعدی ڕایگەیاند : ئۆپەراسیۆنەكە زۆر نهێنی بووە و تەنها پێنج سەركردە زانیاریان هەبووە و دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای هەواڵگریش بەشدارییان تێدا كردووە.