بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەی سیستەمی جێگرەوەی بۆ سەرجەم فیرقە سەربازییەكان.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: كە ئەمڕۆ وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گەڕاندنەوەی سیستەمی جێگرەوەی بۆ سەرجەم فیرقە سەربازییەكانی سوپای عێراق یەك لە دوای یەك.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە دوای ئەوە دێت كە دۆخی ئەمنی لەناو كەرتەكانی بەرپرسیارێتیدا لەبەرچاو گیراوە.