سه‌رۆك وه‌زیران دیدگای عێراق له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا تا ساڵی 2030 راده‌گه‌ینێت

سیاسی
  • 12-03-2023, 12:20
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وزیران كۆنگره‌ی عێراق بۆ كه‌شوهه‌وا به‌به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمه‌یه‌تی و حكومی وپارێزگای به‌سرا میوانداری ده‌كات كرده‌وه‌.

    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" سودانی له‌په‌یڤێكدا كه‌له‌‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی گۆنگره‌كه‌دا پێشكێشی كرد، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی‌ كه‌بایه‌خێكی تایبه‌تی به‌چاره‌سه‌ریه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای داوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین چاره‌سه‌ری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌ ئابووری و ژینگه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م گۆرانكاریه‌ی داناوه‌.

     به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌گرنگی چاودێریكردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌تێروانینی عێراق له‌بواری كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ گرنگی پرۆژه‌كانی وزه‌ی پاك و نوێ و هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی مافی عێراقیه‌كان له‌ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله‌ و فروات.

    هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گه‌وره‌ بۆ چاندنی 5 ملیوان دار و دارخورما له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق راگه‌یاند.

    ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێزیان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌:
    🔷 له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌تی خوا كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی عێراق بۆ كه‌شوهه‌وا راده‌گه‌ینم، بۆ ئه‌وه‌ی قوناغێكی نوێ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كارێگه‌ریه‌ تونده‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌عێراق ده‌ستپێ بكات.
     
    🔷 له‌ده‌رئه‌نجامی گۆرانكاری كه‌شوهه‌وادا،  به‌رزبوونه‌وه‌ی ‌پله‌كانی گه‌رما وكه‌می ئاو و زیادبوونی زریانی خۆڵبارین و به‌بیابانبوون و هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی و ژینگه‌ی وئاشتی كۆمه‌ڵگه‌یی دروستبووه‌.
     
    🔷 زیاتر له‌ 7 ملیون هاووڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندبوونه‌، ناوچه‌كانیان توشی وشكه‌ساڵی بووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌ی ژیان كه‌پشت له‌كشتوكاڵ و رواكردن ده‌به‌ستن له‌ده‌ستی داوه‌، و وشكبوونی هۆره‌كانمان له‌هه‌مووان زیاتر جێگای داخه‌.

    🔷كاره‌ له‌پێشینه‌كانی نیشتیمانی دانانی سنوورێكه‌ بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌ویش هه‌وڵدانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازه‌كانی پیسكردن و ئاماده‌كردنی ستراتیژیه‌ته‌كانی نشتیمانی بۆ ژینگه‌ و به‌جۆركردنی بایلۆژی و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پسبوونی هه‌وا.

    🔷 كارده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی دیدگایه‌كی عێراقی بۆ كاركردن له‌بواری كه‌شوهه‌وا تا ساڵی 2030.

    🔷 داوامان كردووه‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ ساز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌ڵێنه‌كان سه‌باره‌ت به‌كاركردن له‌بواری ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و ڕكمانیانه‌ی كه ئێمه‌ ‌رووبه‌روویی ده‌بینه‌وه‌.

    🔷 له‌چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا، حكومه‌ت هه‌وڵی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بدات به‌ڕیگای ژماره‌یه‌ك له‌پرۆژه‌كان كه‌به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی غازوهه‌وای پیس.
    🔷 پرۆژه‌كان ئه‌مانه‌ له‌خۆ ده‌گرن" ‌دروستكردنی وێتسگه‌كانی نوێی وزه‌ ، و له‌بارخستنی ناوچه‌ی شاردنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌ ته‌ندروستییه‌كانی داخراو وپرۆژه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون و ته‌كنیكه‌كانی نوێ ئاو و چاره‌سه‌ریه‌كانی ئاو گران.
     
    🔷 له‌م كۆتایانه‌دا گرێبه‌ستی گه‌ڕی پێنجه‌می وه‌به‌رهێنانكردنی غازی هاوڵ واژۆمان كردووه‌ و راگرتنی سوتاندنی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كاربۆنه‌ له‌م سوتاندنه‌.

    🔷 به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر واژۆكردنی گرێبه‌ست بۆ دروستكردنی وێتستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ له‌سه‌رچاوه‌ نوێیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی سێ به‌شی پێداویستیه‌كانمان له‌كاره‌با تا 2030 دابین بكات.

    🔷 ئه‌نجوومه‌نی وزیران بۆ ئابووری ماویه‌كی دیاریكردووه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ ستراتیژیه‌ به‌جۆركردنی بایلۆژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشتیمانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی غازه‌ پیسبووه‌كان.

    🔷 داوامان كردووه‌ بۆ به‌رفراونكردنی ده‌ستپێشخه‌ری نیشتیمانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رته‌ جیاجیاكانیش بگرێته‌وه‌، و كۆمه‌ڵێك له‌پرۆژه‌كان پێكبهێنرێن له‌بوار كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌غ وباڵغی هاتۆچوو له‌به‌غدا كه‌یه‌كێكه‌ له‌چاره‌سه‌ریه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی غازه‌كانی پیس.

    🔷 ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گه‌وره‌ بۆ چاندنی 5 ملیون دار و داری خورما له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق راده‌گه‌ینین، له‌گه‌ڵ رێنموویی نیشتیمانی بۆ دارچاندنی هاوچه‌رخ كه‌بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌عێراق.

    🔷 پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی رووه‌كی سروستی رامانگه‌یاندووه‌ به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون ئه‌ویش واژۆكردنی گرێبه‌ستی گرنگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی عێراق كه‌ زریانی خۆڵبارین لێیان دروست ده‌بێت.

    🔷 پارێزگای به‌سرا بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه‌ به‌هۆی ره‌وشه‌ ژینگه‌یه‌كه‌ی كه‌بێزار كه‌ره‌. چاودێریكردنی ژینگه‌ی به‌سرا، پێوه‌ره‌ بۆ جددیبوونی حكومه‌ت له‌بوار چاره‌سه‌ركردنی پرسی كاریگه‌ریه‌كانی ژینگه‌.

    🔷 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنه‌ وه‌رزیه‌كان ته‌رخان ده‌كات بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌جندای عێراق له‌بواری كه‌شوهه‌وا و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی بواری ژینگه‌.
     
    🔷 داوا له‌ده‌وڵه‌تانی دۆست و هه‌موو رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م پشتگیریمان بكه‌ن له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

    🔷 داوا له‌ده‌وڵه‌تان و لایه‌نه‌كانی رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ژینگه‌ ده‌كه‌م، به‌نده‌كانی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رێوبڕدنی هاوبه‌شی رووباره‌كانی سنوور بڕ پته‌وتر بكه‌ن و مافی ده‌وڵه‌تانی ئه‌و رووبارانه‌ به‌ناو خاكیان دا ده‌چێت بپارێزن.
     
    🔷 بڕیاردان له‌سه‌ر ئاو ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌یان له‌خۆ ده‌گرێن، كێشه‌ی ده‌وڵه‌تانی زیاتر ده‌كات له‌بووربه‌رووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

    🔷 داوا ده‌كه‌ین كۆنگره‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی له‌به‌غدا له‌نزیكترین كاتدا سازبكرێت ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئالوگۆڕی شاره‌زایی و به‌رنامه‌كان له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێم له‌بووربه‌رووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی كه‌شوهه‌وا.

    🔷 سوپاسی هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسیه‌كی تایبه‌ت بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق كه‌به‌شداربووه‌ له‌گه‌ڵمان بۆ ئاماده‌كردنی كۆنگره‌كه‌.