سەرۆكی كۆمار دەستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی دارستانكردنی بەغدای خۆشەویست ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 12-03-2023, 12:18
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید دەستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی دارستانكردنی بەغدای خۆشەویستی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە ئامانجی كەمپەینەكە پشتیوانیكردنە لە پەرەپێدانی ئاستی ژینگەیی و كشتوكاڵی پایتەخت.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە هەڵمەتی (دارستانكردنی بەغدای خۆشەویست) بۆ چاندنی نەمام لە دوورگەكانی ناوەڕاست و فەزاكانی پایتەخت لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە یەكتربڕینی پردی جادریە-سەیدیە دەستیپێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار نەمامێكی چاند بۆ یادی دەستپێكردنی هەڵمەتی دارستانكردنی بەغدای خۆشەویست، كە ئامانجی گەڕاندنەوەی بەرژەوەندییە بۆ ژینگە و كەشوهەوا و كشتوكاڵ وەك سییەكانی بەغدای سەوزە، هەروەها بەرزكردنەوەی بەهای جوانكاری و كەمكردنەوەی ڕێژەی پیسبوون لە بەغدای پایتەخت.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی كۆمار دووپاتی كردەوە كە دەستپێكردنی كەمپینی (دارستانكردنی بەغدای خۆشەویست) وەك پاڵپشتییەك دێت لە پەرەپێدانی ئاستی ژینگەیی و كشتوكاڵی پایتەخت، هەروەها بۆ پاراستنی ژینگە و كەشوهەوایەكی بەردەوام كە ژیانێكی تەندروست  مسۆگەر بكات  بۆ هاوڵاتی ئێستا و بۆ نەوەكانی داهاتوو.