بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە بەردەوام دەبن لەراوەدونانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان، وتیشی دوێنی لەرێی هێزی ئاسمانییەوە بۆردومانی تیرۆریستانی داعشمان لە ناو سوریادا كرد. ئەو وتانەی عەبادی لە میانی كۆبونەوەیەكیدا هات لە عەشیرەتەكانی پارێزگای میسان، هەر لەو كۆبونەوەیەدا رایگەیاند عێراق سەرۆكایەتی شەڕی دژ بە تیرۆر دەكات بە هەموو پێوەرەكانیش موعجیزەی تۆمار كردوە لەو شەڕدا، چونكە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا كە هیچ لایەك چاوەڕوان نەبوون بەسەر تیرۆریستانی داعشدا سەركەوتنی بەدەستهێنا. عەبادی وتیشی لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەدا تەنها یەك دوژمنیان هەیە ئەویش گەندەڵییە كە پێویستە لە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەدا یەكگرتووبین و دژی گەندەڵی بجەنگێین، تەئكیدیشیكردەوە گەندەڵكاران پێشتر خەڵكیان ترساندبوو بەڵام لە ئێستادا لە پاشەكشەدان و تۆقیون.