بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی تەواوبوونی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەری ڕاگەیاند.
سامی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند: ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەری، ئاماژەی بەوەشكردووە تەواوكردن و ئامادەكردنی پڕۆژەكە لە ژێر بارودۆخی جیاواز لە ئابووری جیهانیدا، كە بریتین لە مامەڵەكردن لەگەڵ كاریگەرییەكانی تەحەددیاتی ئابووری نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕەشنووسی بودجەی داهاتوو لەسەر ئەولەویەتەكانی گەشەپێدان و پشتگیریكردن لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و زۆرترین گروپ ئەوانەی پێویستیان پێ دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد دابینكردنی بەرگێكی سەلامەت بۆ پڕۆژەكانی گەشەپێدانی ستراتیژی و بەردەوام.
جەختیشی لەوە كردەوە : بەدرێژایی چەند مانگی ڕابردووی ژیانی حكومەتی نوێ كارمان كردووە بۆ دەرهێنانی بودجەیەك كە وەڵامی پێداویستییەكانی ئابووری عێراق بداتەوە و لەگەڵ پلانەكانی مەنهەجی حكومەت و ئەو پاكێجە چاكسازییە دارایی و ئابوورییەدا یەكدەگرێتەوە كە وەزارەت كاری لەسەر دەكات بۆ تەواوكردن.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە