بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوان لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێك لە سوپای عێراق و لیواكانی (33، 21، 53، 44، 25) و ئەو ئۆپەراسیۆن و ئیدارە هەواڵگرییانەی گەڕێنراونەتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی فراوان و گەڕان كە شاخەكانی شێخ ئیبراهیم و چیای عەدایە و كانیەكانی عەین جەحش و ڕێگای ستراتیژی بەرەو ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لەخۆگرتبوو.