بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە پۆلیسی فیدراڵی توانی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە بەغدا دەستگیر بكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هێزێك لە لیوای سێ و فیرقەی یەكی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەك لە هەواڵگری لیواكە و مەفرەزەیەك لە ماددە هۆشبەرەكانی كەڕادە توانییان ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی سەركەوتوو ئەنجام بدات كە لە ئەنجامدا بازرگانێكی مادەی هۆشبەر بە تاوانێكی ئاشكرا دەستگیركرا و دوای ئەوەی دەستی بەسەردا گیرا بە هەڵگرتنی 3 كیلۆ كریستاڵ مادەی هۆشبەر و بڕە پارەیەك كە بڕی (چوار ملیۆن و سێ سەد و حەفتا و پێنج هەزار دیناری عێراقی) بوو لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتی لە ناوچەی (كەڕادە) لە ناوەڕاستی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەرەستەكان بە ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن گواسترانەوە، هەروەها تۆمەتبارەكە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكانی لێكۆڵینەوە و یاسایی بەرامبەری.