وەزیری گواستنەوە پەرۆشی خۆی بۆ تێپەڕاندنی هەر بەربەستێک دەربڕی کە ڕووبەڕووی پڕۆژەی بەندەری فاو دەبێتەوە

ناوخۆ
  • 11-03-2023, 21:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە، دووپاتی پەرۆشی خۆی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە  کە ڕووبەڕووی پڕۆژەی بەندەری "فاو"دەبێتەوە.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"سەعداوی "سەردانی پارێزگای بەسرەی کرد، بۆ بینین و بەدواداچوون بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەت.
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" یەکەم وێستگەی سەردانەکەی وەزیر ، پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو بووە، بۆ بەدواداچوون  لەسەر پێشکەوتنی کارکردن لە پێنج پڕۆژە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی بەندەرەکەدا. 
     بەپێی راگەیەندراوەکە ، لەمیانی سەردانەکەدا "سەعداوی " جەختی لە گرینگی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو لە کردەوە کە لە پێشەنگی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتدایە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەبێتە هۆی برینی قۆناغێکی پێشکەوتوو لە ئابووری عێراقدا.
    هەروەک "سەعداوی" دووپاتی کردەوە کە سەردانەکانی بۆ پڕۆژەکانی وەزارەت بە بەردەوامی دەمێنێتەوە، بەهۆی گرنگی ستراتیژیی  بۆ عێراق و ناوچەکە، تەئکیدیشی کردوە لەوەی کە وەزارەت هەموو تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەکە لەماوەی پلان بۆ داڕێژراو، و بەگوێرەی تایبەتمەندییە دیاریکراوەکان.