بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی بەرگری ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاند "لەچوارچیوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و یەکەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنین و بەدواداچون و دانانی کۆنترۆڵ،بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجامەکانی هەڵمەتەکانی ئەمڕۆ شەممە 11 ئازاری 2023 بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارام بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :-
دەستگیرکردنی (٨٥) تۆمەتبار بە ماددەی یاسایی جۆراوجۆر و تۆمەتبارێکیش بەپێی بڕگەکانی ماددەی (٤)ی تیرۆر دەستگیر کرا ، هەروەک دەستبەسەر (٧٣) چەکی جیاواز داگیرا ، و (١٦٠) ماتۆڕسکیل و (١٨) سەرپێچی ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا .
هەروەک بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو "کە چەندین ئامێری جۆراو و مۆبایل و مەخزەنی گوڵلە و کەرەستەی پزیشکی قەدەغەکراوی جۆراوجۆر، و چەندین کەرەستەی تر دەستی بەسەرداگیراوە .