بەغداد - INA
ئەمینی بەغداد عەممار موسا ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران گرنگیەكی گەورە بە كەرتی خزمەتگوزاری دەدات، و ئاماژەی بەوەشدا: كە تیمی هەوڵی حكومەت 21 ناوچەی بەغداد دەكەنە ئامانج بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
موسا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: یەكێك لەگرنگترین دەستكەوتەكانی حكومەتی خزمەتگوزاری پێكهێنانی تیمی هەوڵ و كۆششی ئەندازیاری و خزمەتگوزاریە كە لەبەغداد 21 ناوچەی زیانلێكەوتووی كردوەتە ئامانج بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان"
ئاشكراشیكرد: سەرۆك وەزیران گرنگییەكی زۆر بە كەرتی خزمەتگوزاری دەدات و بەشێوەی مەیدانی سەرپەرشتی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكات، وتیشی: هەوڵی خزمەتگوزاری میكانیزمێكی نوێی بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری لەناوچە زیانلێكەوتوەكان پەرەپێداوە و رێرەوی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەكان لەهەموو ناوچەكانی پایتەخت بەردەوامە.