بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ شەممە، هەڵمەتێكی خزمەتگوزاری گشتگیری بۆ هەموو سێكتەرەكانی شاری كازمیەی پیرۆز دەستپێكرد.
هەڵمەتەكە پەرەپێدانی ڕێگاوبان و پردەكان و كەرتی گواستنەوەی گشتی لەخۆدەگرێت كە بریتین لەدابینكردن و پاككردنەوەی شەقامەكانی شارەكە و پشتیوانی كارمەندانی شارەوانی بە میكانیزمی پێویست، جگە لەدروستكردنەوەی شەقامەكانی (موسا كازم و عەسكەریەكان و محەمەد جەواد و سەنایع و حەمزە) لەناو هەڵمەتی (بەغدا جوانە)دایە، لەوانە (500) هەزار مەتر دووجا لەهەڵمەتەكانی ڕێگەوباندا و دروستكردنی پردێكی نوێ بۆ بەستنەوەی كازمیە بەعەزەمیە لەبودجەی 2023دا لەخۆدەگرێت.
هەروەها كەمپینەكە بریتیە لە چارەسەركردنی یەكتربڕە تەواونەكراوەكان بۆ تەواوكردنی پردی گۆرەپانی عەدەن و گواستنەوەی بارەگای فەرمانگە فەرمییەكانی بۆ دەرەوەی كازمیە بۆ بلاوكردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ.
هەروەها پەرەپێدان و چاككردنەوەی گەراجی (سەید محەمەد) و زیادكردنی گەراجێكی تری فرە كۆگایی و دۆزینەوەی گەراج لە نزیك دەروازەی سەرەكی (پردی ئەئیمە).
هەروەها كەمپینەكە پەرەپێدانی پاركەكان و كەرتی خزمەتگوزاری گشتی لەخۆدەگرت كەپێكدێت لەناساندنی زەوییەكانی سەر بە وەزارەتەكان و بەكارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی گشتی، گواستنەوەی بیستان (حەلا) بۆ شوێنێكی نمونەیی و هەروەها گەشەپێدانی كۆرنیشی كازمییە لەلایەن ئەمیندارێتی بەغداد و گواستنەوەی زیندانەكانی (عەدالە و قصوا) و كردنەوەی ناوچەكە بۆ مەبەستی كات بەسەربردن.
هەروەها گەشەپێدانی كەرتی كارەباو ئاو و تەندروستی لەخۆدەگرت كەبریتین لەگەشەپێدانی گشتگیری كارەبای شارەكە و ڕووناككردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی و ئامادەكردنی لیستێك لەیەكتربری كێبڵەكان كە ڕێگرن لەهەڵمەتی (بەغدا جوانترە)،
هەروەها دامەزراندنی دوو وێستگەی كارەبایی (MVA) لەماوەی (60) ڕۆژدا جگە لەپشتیوانیكردنی كارەبای شاری كازمیە بە میكانیزمی تایبەتمەندی زیاتر و تەواوكردنی بەستنەوەی بەهێزكردنی ئاوی خواردنەوە بەدرێژای (550) مەتر، جگەلەوەی سیستمی ئەنتی بۆرد بۆ وێستگەی كازمیە لەپلانی شارەوانی بۆ ساڵی 2023 و ئامادەكردنی پەمپەكان بۆ بەرزكردنەوەی كارایی كارەكانی وێستگەی كازمیە بۆ (95)٪.
جێی ئاماژەیە كەمپینەكە گەشەپێدانی كەرتی پەروەردەشی لەخۆگرتوە بەناساندنی پێویستی شارەكە بەخوێندنگای نوێ و ئامادەكردنی (24) شوێنی پێویست بۆ دروستكردنی خوێندنگاكان،ئەوە جگە لە ئاوەدانكردنەوەی (6) خوێندنگای كەلتوری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوەی چەندین لایەنی كەرتی ئەمنی لەوانە پەرەپێدانی دەروازە و خاڵەكانی پشكنینی شارەكە و كردنەوەی ڕێگای زیادە لە خاڵەكانی پشكنینە جێگیرەكاندا.
هەروەها هەڵمەتەكە گەشەپێدانی خزمەتگوزاری لەناوچە كشتوكاڵییەكان دەگرێتەوە و بریتیە لە ئاراستەكردنی تیمی هەوڵ و كۆششی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی ناوچە كشتوكاڵییەكانی ناوچەی (ئەلتی).