بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە، دەستگیركردنی 3 كەسی ڕاگەیاند كە كە یەكێكیان ژنە بەتۆمەتی ساختەكاری لەپارێزگاكانی نەجەفی ئەشرەف و ئەنبار.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەیدات بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی ساختەكاری ، لە ئەنجامی چڕبوونەوەی هەوڵی هەواڵگری و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی سكاڵای هاوڵاتیان، بەپێی فەرمانی دادوەر مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەپارێزگای نەجەف توانیان دوو كەس دەستگیربكەن كە یەكێكیان ژنە، فێڵیان لەهاووڵاتیان كردووە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەكانیان بە وەرگرتنی قەرزی دارایی و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە قیست.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكان دوای دەستگیركردنیان دوو نوسینگەی وەهمیان هەبووە داخران.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هێزێك لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار لە كاتی بۆسەیەكی تونددا توانییان كارمەندێك دەستگیر بكەن كە هاوڵاتیانی فریوداوەو بەڵێنی پێداون لە یەكێك لە وەزارەتەكان لە بەرامبەر بڕێك پارەدا دایانبمەزرێنێت، ئاماژەی بەوەشدا: لێدوانەكانی تۆمەتباران بە شێوەیەكی ئسوڵی تۆماركراون و سەرجەمیان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست رەوانەی دادگای تایبەتمەند كراون.