پەرلەمانتار زڕغام مالكی: سەرۆكی حكومەت بە بڕیاری دامەزراندنی كۆلێژی پۆلیس دادپەروەرانە بووە لەگەڵ خەڵكی بەسرە

سیاسی
  • 11-03-2023, 17:46
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە، نوێنەری پارێزگای بەسرە، زڕغام مالكی ، دووپاتی كردەوە كە بڕیارەكەی محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ دامەزراندنی كۆلێژی پۆلیس دادپەروەرانەیە بەرامبەر بە خەڵكی پارێزگاكە .
    مالكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بڕیارەكەی محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجامی زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاكە هات  ".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهۆی دووری نێوان پایتەخت، بەغدا، و بەسرە، هەروەها بەهۆی بوونی هەموو ئەو هۆكارانەی كە یارمەتیدەرن لە چاكسازی و ئامادەكردنی نەوەكان ، سەرۆكی حكومەت بڕیاری خۆی بۆ دامەزراندنی كۆلێژی پۆلیس لە پارێزگاكە دەركرد، ئاماژە بەوەش دەكات، "بڕیارەكەی سودانی دادپەروەرانەیە بەرامبەر بە گەنجان و نەوەكانمان كە ئاواتەخوازن لە كۆلێژی پۆلیس بخوێنن بۆ ئەوەی لە پارێزگاكانی باشوور پێویستە پلە سەربازییەكان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆیە."