وەزیری ناوخۆ: ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی كلینیكی زۆرەملێ بۆچارەسەركردنی بەكارھێنەرانی ماددەی هۆشبەر

ئابوری
  • 11-03-2023, 17:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری دووپاتی كردەوە كە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی كلینیكی زۆرەملێ بۆ بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر داوە .
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بەشداری دانیشتنێكی گفتوگۆی كرد كە لەلایەن دەسەڵاتی ڕای كۆمەڵایەتییەوە ڕێكخرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی كۆمەڵایەتی، لەوانەش شێخ و كەسایەتییە ناودارەكانی خێڵەكی، مامۆستای زانكۆ و توێژەرانی یاسا، كۆمەڵناسی و دەروونناسی، و دەزگا حكومی و پەرلەمانی و دادوەرییەكان، و میدیاكان، بۆ تاوتوێكردنی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان، و كاریگەرییەكانی لە ماڵپەڕەكان.
    شەمەری جەختی لەوە كردەوە، لە میانی دانیشتنەكەدا، كە "وەزارەتی ناوخۆ كۆمەڵێك ڕێكاری لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان گرتووەتەبەر، لەوانە وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی كلینیكی زۆرەملێ بۆ بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان، ئەمە جگە لەوەی گۆڕانكاری ڕیشەیی ئەنجامداوە. لە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانەوە لە ڕێگەی داڕشتنەوەی دووبارە و ڕێكخستنەوە."
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "ئەنجامی باش لە كارەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەدا هەیە، جگە لە درێژەدان بە پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان و ڕێگریكردن لە هاتنە ژوورەوەی ئەو ژەهرانە"، لە هەمان كاتدا جەختیكردەوە ".