بەغداد/ INA
وەزیری بەرگری سابت محمد سعید عباسی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بڕیاری دا کە تیروپشکی نیشتەجێبوون خانەنشنانیش بگرێتەوە.
وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی ڕانماییەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بە یارمەتیدانی خانەنەنشینان وەزیری بەرگری بڕیاری دا بەوەی کەخانەنشینانیش تیروپشکی خانووبەرە بیانگرێتەوە لەوانەی کەلەکۆمەڵەکە بەشدارن لەوانەی که تاهەنووکە زەویان وەرنەگرتووە.
وتیشی کۆمەڵەی جەنگاوەران لەپارێزگاکاندا
دەکرێتەوە بۆ سەرجەم ئەوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، وتیشی فەرمانەکەی وەزیری بەرگری سەربازەخانەنشینەکان بەهرەمەند دەکات لە وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانەی حسینی سەربازی کە دانیشتووانی پارێزگاکانیش دەگرێتەوە.