بەغداد/ INA
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس فەریق عادل عباس خالدی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە چەند ڕانماییەک ئاڕاستەی بنکەکانی بەغداد دەکات.
بریکاری کاروباری پۆلیس لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بریکاری کاروباری پۆلیس فەریق عباس خالدی سەردانێکی کرد بۆ بنکەکانی ناوچەی کەرخ و ڕەسافە لەبەغداد و فەرمانی دا کە نەرمی نەنوێنرێت بەرامبەربەوانەی کە سەرپێچی لەیاسا دەکەن و بەجوانیش مامەڵەلەگەڵ هاووڵاتیان بکرێت و گەندەڵکارانیش حەواڵەی دادگا دەکرێن.