بەغداد/ INA
ڕێەبەری شەرعی ڕەهۆڵی عەبباسی پیرۆز سید احمد سافی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە شاری نەجەف بەرەنگاری داعش بووەوەو ئێستاش لەقۆناغی بەرەنگاربوونەوەی پەرتەوازەکردنی کۆمەڵگاداین.
سید سافی لەوتەیەکیدا لە ڤیستڤاڵی عین حەیات کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ئێمە گەلێکین قوربانی دەدەین بەڵام تۆماری ناکەین بۆیە مێژوومان دەدزرێت ، بۆیە داوالەهەمووان دەکەم کە پارێزگاری لە ڕاستەقینەکان بکەن.
لەوڕاسەقینانەش ئەوەیە کە نەجەف بەرەنگاری داعش بووەوە لەکاتێکدا کەهەندێک هەبوون دەیانوت سەرکەوتن 30 ساڵی پێویستە، ئاماژەشی بەوەکرد کە شەڕی ئێستامان لەجۆرێکی دیکەیە کە بەرەنگاری گۆڕینی ئایدیاو چەمکەکان دەبینەوە.
شایانی باسە دەزگای القبس والتنمیە هەستا بەکردنەوەی ڤیستیڤاڵی عین حیات کە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت وسەرجەم ڕەهۆڵە پیرۆزەکان بەشداری تیادادەکەن.