دەزگای هەوالًَگری سێ تیرۆریست لە دیالە دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 11-03-2023, 14:30
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لە دیالە ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەكی دەزگای هەواڵگری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە  : بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكانی خۆی بۆ بەدواداچوون بۆ توخمە تیرۆریستییەكان بۆ سزادانیان و وشككردنەوەی سەرچاوەكانیان، هەروەها بە ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆری پێشوەختە لەسەر بنەمای وردبینی لەجێبەجێكردنی كە بووە هۆی دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) بۆ پەیوەستبوونیان بە چەتەكانی تیرۆریستانی داعش لە دیالە.
     ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوان چالاك بوون لە كارەكانیان لەناو ئەو باندە تاوانكارانەدا لە دابینكردنی پاڵپشتی لۆجستیكی خۆراك و جلوبەرگ و سووتەمەنی، پێدانی زانیاری لەسەر جموجۆڵی هێزە ئەمنییەكان، دانانی تەقەمەنی لەسەر جادەی باخەكان لە گوندی زاغنیە و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو لە هەمان ناوچە، جگە لەوەی لەنێو بەشداربووانی تیرۆركردنی دوو كەسی خەڵكی ناوچەی بەعقوبەدا بوون، ئاماژەی بەوەدا كەلێدوانەكانیان لە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەریدا تۆماركراوە، و پێویست بووە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.