ئەعرەجی بۆ شەمخانی: ڕێككەوتنی مێژوویی دەستكەوتێكەبۆ بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكەدایە

سیاسی
  • 11-03-2023, 14:36
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی  و عەلی شەمخانی هاوتا ئێرانییەكەی دڵنیایی دا كە ڕێككەوتنی مێژوویی نێوان سعودیە و ئێران دەستكەوتێكە كە لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكەدایە.
    ئەعرەجی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  كۆپیەكی لێ بڵاوكردەوە  و ووتی : ئێمە لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە ڕێكەوتنە مێژووییە گرنگەكەی نێوان سعودیە پیرۆزباییمان لێكردن  و گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    ناوبراو ووتیشی: ئێمە دووپاتمان كردەوە كە ڕێككەوتنەكە دەستكەوتێكە كە لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكەدایە، هەروەها هێمنیی سیاسی دادەمەزرێنێت كە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلان و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دەكات.