بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی کۆلیژی پۆلیسی دوەم کەبارەگای لەپارێزگای بەسرایە، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی پێکهاتەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەئەفسەران و سوود وەرگرتن لەخولی پێگەیاندن کەساڵانە دەکرێنەوە.
بەڕێزیان داوایی کرد هەیکەلی ئیداری کۆلیژەکە ئامادە بکرێت بەشێوەیەک لەگەڵ کار وئەرکەکانی گونجاو بێت، ئەوەش بەپشت بەستن بەیاسایی کۆلیژی پۆلیسی ژمارە 37ی ساڵی 2000.
جێگای ئاماژەپێکردنە کەکۆلیژی نوێ بودجەیەکی تایبەتی دەبێت و بەنووسینگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆیەوە دەبەسترێتەوە لەهەموو روویەکەوە، هەروەکو کۆلیژی پۆلیسی ئێستا.