وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایشی لە دیالە دەكات

ناوخۆ
  • 11-03-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگەی دیالەی كرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەت كۆبونەوەی لیژنەی گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگا لە پارێزگای دیالە بەڕێوەچوو، كە لەم ماوەیەدا گفتوگۆیەك لەسەر گەڕانەوەی گوندە ئاوارەكان و بەدواداچوون بۆ سەرجەم دۆسیەكان ئەنجامدرا وكاریگەری لەسەر لایەنی ئەمنی هەبوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی و یاریدەدەرانی وەزارەتەكانی نەوت و سەرچاوە ئاوییەكان و كشتوكاڵ و كۆچ و كۆچبەران و ئاوارەكان و داد ئامادەبوون، جگە لە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران.