دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەش لە باشووری موسڵ

ئەمنی
  • 11-03-2023, 12:42
  • +A -A

    بەغدا  -   INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی حەشدی شەعب دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی باشووری موسڵی ڕاگەیاند.
    دەستەكە لەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  ڕایگەیاندووە : هێزێكی هاوبەشی سوپا و مەفرەزەكانی پۆلیسی ڕووبارەكان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان لە گوندەكانی سەر بە كسەر و حاوی ئەسڵان و ئەو دوورگانەی كە دەكەونە سەر ڕووباری زاب لە باشووری موسڵ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزەكانی حەشدی شەعبی بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری و نەهێشتنی تەقەمەنی و لیوای 21 بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا كرد كە ئامانج لێی ووشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و گەڕان بەدوای پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان و پاراستنی بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیری لە شاری موسڵ، ئاماژەی بەوەشكرد كە كەرتە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە قارەمانەكانی پێشوەختە بۆ بەدواداچوونی باندە تاوانكارییەكان بەگشتی لە پارێزگاری نەینەوا.