بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ هەینی، بەڵێنیدا كەبڕیار و ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر و یاسا لەدیالە جێبەجێبكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی بەیاوەری ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانێكی مەیدانی بۆ قەزای میقدادیەی سەر بەپارێزگای دیالە ئەنجامدا و میوانی شێخ مستەفا تەمیمی بوو، سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو شەهیدانە كرد كە بوونە قوبانی رووداوی تیرۆریستی خیانەتكارو ترسنۆكانە لە قەزای میقدادیە.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كە ئەوەی تاوانەكەی ئەنجامداوە بەبێ سزادان تێناپەڕێت، جەختیشیكردەوە: ئەنجومەنی نوێنەران لەڕێگەی لیژنەی ئەمنی و بەرگریەوە ژمارەیەك بڕیارو ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر دوای میوانداریكردنی وەزیرو سەركردە ئەمنییەكانی پەیوەندیدار، هەروەك تەئكیدیشی لە گرنگی دەستگیركردنی هەموو ئەو كەسانە كردەوە كە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونانە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: مەندەلاوی سەردانی چەند ناوچەیەكی تری دیالەی كرد و تیایدا چاوی بە ژمارەیەك خەڵكی پارێزگاكە كەوت.