سەحاف: ڕێككەوتنی سعودیە و ئێران رەوشێكی نوێ دروست دەكات بۆ بیركردنەوە لە بەرژەوەندیەكانی ناوچەكە

سیاسی
  • 10-03-2023, 21:01
  • +A -A

    بەغداد  -  INA
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: ڕێككەوتننامەی سعودیە و ئێران كەشوهەوایەكی نوێ دروست دەكات بۆ بیركردنەوە لەبەرژەوەندییەكانی ناوچەكە.
    سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕێككەوتنی سعودیە و ئێران لوتكەی تێڕوانینی هەردوولایە بۆ ئەولەویەتی دیالۆگ وەك ڕێگەیەك بۆ كەمكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزی، ئاماژەی بەوەشدا: كە ڕێككەوتنی نێوان هەردوو دراوسێ‌ سعودیە و ئێران قۆناغێكی نوێی هەلی بە كۆمەڵە.
    راشیگەیاند: تێڕوانینمان ئەوە بوو كە میوانداریی خولەكانی دیالۆگی نێوان تاران و ڕیاز بكەین، بە درككردن كە پێویستە ناوچەكە لایەنەكان كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی لە هەموو ئاستەكاندا یەكخستنی خوازراو بەدەست بهێنێت، وتیشی:  بەغدا لە بەیاننامەی سێ قۆڵی سعودیە و ئێران و چیندا چوارچێوەیەكی گشتگیر دەبینێت كە بتوانێت چارەسەری ئەو فایلانە بدۆزێتەوە كە ناوچەكەی دوورخستەوە و چاوەڕێی چارەسەرین.
    تەئكیدیكردەوە: ئێمە ناوچەیەكی ئارام و ژینگەیەكمان دەوێت كە دەرفەتەكانی پەرەپێدان زیاتر بكات و ئەمە تەنها بە ئیرادەیەكی دەستەجەمعی دەكرێت كە جیاوازییەكان تێدەپەڕێنێت.
    وتیشی: بەرپرسانی ئێران سوپاسی هەوڵ و كۆششەكانی عێراق و سەركەوتنی سیاسەتی دەرەوەیان كرد لە پێشخستنی ژینگەی دیالۆگدا، ئاماژەی بەوەشدا: كە ڕێككەوتننامەی سعودیە و ئێران بەرهەمی ئەرێنی هەیە و كەش و هەوایەكی نوێ دروست دەكات بۆ بیركردنەوە لە بەرژەوەندی ناوچەكە.