لیوا ڕەسول: لە دیالە دوو داواكراو دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەك و تەقەمەنیەكانیاندا

ئەمنی
  • 10-03-2023, 20:37
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەمرۆ هەینی، دەستگیركردنی دوو داواكراو لە دیالە و دەستبەسەرداگرتنی چەك و كەلوپەلەكانیانی راگەیاند.
    لیوا ڕەسول لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هێزە تایبەتەكان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە و توانیویانە زنجیرە ئەرك جێبەجێ بكەن، و توانیویانە دوو داواكراو دەستگیر بكەن و دەستبگرن بەسەر (2 بیكەیسی، 2 دەمانچە، 1 قەناس، 2 علبەی بیكەیسی، 3 شریتی  بیكەیسی، 2 جوعبەی چەك، و ئۆتۆمبێلێكی بێ مۆڵەتی مارسیدس).
    وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكان بۆ سەپاندنی ئاسایش و بەدواداچوونی داواكراوەكان و دەستبەسەراگرتنی هەر هێزێكی بێ مۆڵەت كە چەكیان لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا هەڵگرتبوو هێشتا لە پارێزگاكە بەردەوامە.
    هەرئەمرۆ پێشتر،  لیوا ڕەسوڵ دەستگیركردنی كەسێكی داواكراو و دەست بەسەرداگرتنی چەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە دیالە ڕاگەیاند.