سەید حەكیم: گرتنەبەری سیاسەتی میانڕەوی سەقامگیریی لە ناوچەكەدا بەدی دەهێنێت

سیاسی
  • 10-03-2023, 19:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمە سەید عەممار حەكیم ئەمرۆ هەینی، پێشوازیكرد لە گێڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان سعودیە و ئێران، هاوكات ڕۆڵی پۆزەتیڤانەی عێراقی لەپێكهێنانی ئەم پێشكەوتنەدا بەرزنرخاند و جەختیكردەوە: كە گرتنەبەری سیاسەتی میانڕەوی و نێوەندگیری سەقامگیریی لەناوچەكەدا بەدی دەهێنێت.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە پێشوازی لەڕێككەوتنی شانشینی سعودیە و كۆماری ئیسلامی دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیان و ئەو جۆرە ڕێككەوتننامەیە بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداری لەسەقامگیری و بەهێزی ناوچەكە دەكات و خۆی لە نەرێنییەكانی ئەو جیاوازییانە بەدوور دەگرێت كە لە نێوان ئەو وڵاتانەدا ڕوودەدەن.
    وتیشی: ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەی عێراق بەبیر دێنینەوە كە لە ڕۆڵی ئیجابی هەبوو بۆ بەدیهێنانی ئەو پێشكەوتنە لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی خۆشەویستدا ئەنجام دەدرێت كە جێی متمانەن، چونكە عێراق چێژی زۆر لەو رۆڵە دەبینێت كە ببێتە پردێك بۆ بەستنەوەی بەرژەوەندیەكان كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەكانی خۆی.