بەغداد - INA
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی لە هاوتا ئێرانییەكەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان پێگەیشت و تێیدا سوپاسی بەغدادی كرد بۆ ئامادەكردنی وتووێژ لەگەڵ سعودیە.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندیەكی لە حسێن عەبدوڵاهیان هاوتا ئێرانییەكەی پێگەیشت و لەو پەیوەندیەدا سوپاسی وەزیر و حكومەتی عێراقی كرد بۆ ئامادەكردنی وتووێژ لەگەڵ سعودیە لەماوەی ڕابردوودا.
ئاشكراشیكرد: لە كاتی پەیوەندیەكەدا هەردوولا بارودۆخی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
هەر ئەمرۆ هەینی، عێراق پێشوازیكرد لە لەڕێككەوتنی سعودیە و ئێران بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات .
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لەو ڕێككەوتنە دەكات كە لەنێوان شانشینی سعودیە و كۆماری ئیسلامی ئێراندا كراوە كە لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا دەست پێدەكات.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: ئەو هەوڵانەی حكومەتی عێراق لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامیانی داوە، لە ڕێگەی میوانداری بەغداوە بۆ خولەكانی دیالۆگی نێوان هەردوولا و بنكەی پتەوی ئەو دیالۆگانەی كە لە ڕێگەی سەڵتەنەی عومان و كۆماری گەلی چینەوە كراوە، تا ساتی ڕێككەوتن كە ڕەنگدانەوەی لەسەر یەكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەبێت و بە هەماهەنگی وڵاتانی ناوچەكەش هەلێك دەدات بە ئامانجی چوارچێوەیەك كە لە قۆناغێكی نوێدا ئاواتی هەموو لایەنەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تێدابێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد