عێراق پێشوازی دەكات لەرێككەوتنی سعودیە و ئێران بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات

سیاسی
  • 10-03-2023, 17:24
  • +A -A

     بەغداد - INA
    عێراق ئەمڕۆ هەینی، پێشوازیكرد لە لەڕێككەوتنی سعودیە و ئێران بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات . 
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لەو ڕێككەوتنە دەكات كە لەنێوان شانشینی سعودیە و كۆماری ئیسلامی ئێراندا كراوە كە لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا دەست پێدەكات.
    لەبەیاننامەكەدا هاتووە: ئەو هەوڵانەی حكومەتی عێراق لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامیانی داوە، لە ڕێگەی میوانداری بەغداوە بۆ خولەكانی دیالۆگی نێوان هەردوولا و بنكەی پتەوی ئەو دیالۆگانەی كە لە ڕێگەی سەڵتەنەی عومان و كۆماری گەلی چینەوە كراوە، تا ساتی ڕێككەوتن كە ڕەنگدانەوەی لەسەر یەكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەبێت و بە هەماهەنگی وڵاتانی ناوچەكەش هەلێك دەدات بە ئامانجی چوارچێوەیەك كە لە قۆناغێكی نوێدا ئاواتی هەموو لایەنەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تێدابێت.