بەغداد - INA
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەمرۆ هەینی، دەستگركردنی داواكراوێكی دادگاو دەستبەسەرداگرتنی چەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە دیالە ڕاگەیاند.
لیوا ڕەسول لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و هێزە تایبەتەكانی عێراق دەستیانكردووە بەئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لەدیالە بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكەدا.
وتیشی: هێزەكە زنجیرەیەك ئەركی ئەنجامداوە كە بووە هۆی دەستگیركردنی كەسێك كە لەلایەن دادگاوە داواكراوە و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك چەك و ئامێری پەیوەندی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و هەروەها ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلانەی سەرپێچیان كردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو هێزانە دەستبەجێ مامەڵە لەگەڵ هەر هێزێكدا دەكەن كە بێ مۆڵەت بن و لە دەرەوەی یاسا چەكیان هەڵگرتبێت، جەختیشیكردەوە: هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان فەرمانی ڕوونیان هەیە بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستگیركردنی هەر كەسێك كە هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایش بدات.