بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ ئەحمەد نەواف ئەحمەد ئەلسوباح سەرۆك وەزیرانی كوەیت ئەنجامدا، وتێدا باسیان لەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو ووڵات كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ ئەحمەد نەواف ئەحمەد ئەلسوباح سەرۆك وەزیرانی كوەیت ئەنجامدا، وتێدا باسیان لەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو ووڵات و گەشەپێدانی بوارەكانی هاریكاری و هاوبەشی لەنێوان هەردوولا كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لەهاوتا كوەیتیەكەی كرد بەبۆنەی دووبارە راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كوەیت و ئاماژە بەپەیوەندییە باشەكانی نێوان هەردوو ووڵاتی برا كرد.
لەلایی خۆیەوە شێخ ئەحمەد نەواف ئەحمەد ئەلسوباح سوپاسی سودانی كرد وجەختی لەخواستی كوەیت كردەوە بۆ پتەوكردنی میكانیزمەكانی هاوكاریەكی بەرهەمدار و هەماهەنگیكردن سەبارەت بەپرسە هاوبەشەكان.