سەرۆك وەزیران كۆتایی هێنا بە كارەكانی لیژنەی بڕیاری (94)ی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە داواكاری هەمواركردنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنان

ناوخۆ
  • 9-03-2023, 21:35
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆتایی هێنا بە كارەكانی لیژنەی بڕیاری (94)ی ساڵی 2022ی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە داواكاری هەمواركردنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنان
    دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سودانی راسپاردەی داوە كۆتایی بهێنرێت بە كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەداواكارییەكانی هەمواركردنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنان كە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە ئاگاداركراوە لەوانە دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان.
    لەبەیاننامەكەدا هاتووە: لیژنەی كۆتایی پێهێنراو بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 94ی ساڵی 2022  پێكهێنرابوو.
    بەپێی بەیاننامەكە، حەیدەر محەمەد مەكیە سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئەم بڕیارە بۆ كۆتایی هێنان بە كاری لیژنەكە گرنگە بۆ خوێندنی داواكاری بۆ هەمواركردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی دەستەكان لە پارێزگاكان و دەستەی نیشتمانی و دەرهاوێشتەكانی بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكان و خێراكردنی چالاكی كاری وەبەرهێنان.