بەغداد - INA
سەركردایەتی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپاسی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی عێراق بۆ یارمەتیدانی زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە عەلی رەزا گۆنای باڵیۆزی كۆماری توركیا لەعێراق كرد.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەدیدارێكدا گرنگترین بابەتی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو ووڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی دۆستی عێراق و توركیا خرانەروو.
باڵیۆزی توركیا سڵاو و سوپاسی سەركردایەتی توركیا بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و حكومەتی عێراقی گەیاند بۆ هەڵوێستەكانی و پێشكەشكردنی یارمەتیەكانیان بەزیانلێكەوتوای بومەلەرزەی ئەم دوایەی توركیا.