بەغداد - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی 8 تیرۆریستی لەچەند ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە چەند ناوچەیەك ڕاگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ساعدی و لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە جۆربەجۆرەكانی پاڵەوانانی دەزگای دژە تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتی خۆشەویستمان، هێزێكی قارەمانمان ئەركی دەستگیركردنی كەسێكی داواكراویان لەكەركوك جێبەجێكرد و لەچوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی توانی كەسێكی داواكراو دەستگیربكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هێزەكانمان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری هەولێر توانیان یەكێك لە داواكراوەكان دەستگیربكەن و یەكێكی دیكەش لە قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركرا.
ئاشكراشیكرد: لە ناوچەكانی ناوەراست بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق یەكێك لە تیرۆریستەكان لە بەغدای پایتەخت و گەڕەكی جامیعە دەستگیركرا، لە ئۆپەراسیۆنێكی تردا لە ناوچەی یوسفیە لە باشوری بەغدا، یەكێك لە كرێكارانی مەفرەزە سەربازییەكانی بەناو ولایەتی فەلوجە دەستگیركرا.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: تیرۆریستێكی دیكە لە قەزای حەبانییەی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیركرا، هاوكات قارەمانەكانمان لە پارێزگای دیالە، لە قەزای خاڵس (ئەلبو بالی) ئەركێكیان ئەنجامدا، كە بووە هۆی دەستگیركردنی یەكێك لە داواكراوەكان و یەكێك لە بەشداربووانی ڕووداوەكانی ناوچەی (جیالیە).
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنەكانی پاڵەوانانی خزمەتگوزاری دژە تیرۆر لە چەند ناوچەیەكی جۆراوجۆری بەردەوامن بۆ گەیشتن بە عێراقێكی ئارام و سەقامگیر.