بەغداد – ا ه ع گۆڤاری تایم ناوی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران وەك باشترین و كارگەرترین كەسایەتیەكانی ساڵی 2018 دیاری دەكات. ئەو گۆڤارە لە راپۆرتێكی تایبەتدا دەڵێت عەبادی لە كاتی وەرگرتنی دەسەڵاتی سەرۆك وەزیران دووچاری بەربەستی گەورە بویەوە ئەوەش لە مانگی ئەیلولی 2014 كە تیرۆریستانی داعش 3 پارێزگای عێراق و ناوچەیەكی فراوانیان داگیر كردبوو، لە 10 حوزەیرانی 2014ش داعش كۆنترۆڵكردنی موسڵ دووەم گەورە شاری عێراقی راگەیاند لەو كاتەدا سوپای عێراق پاشەكشەی كرد، بەڵام دوای 3 ساڵ لە وەرگرتنی دەسەڵاتی سەرۆك وەزیران داعش لەسەر دەستی هێزە عێراقییەكان تێكشكێنرا دوای 9 مانگ لەشەڕ و پێكدادانی توند. ئەو گۆڤارە دەشڵێت حەیدەر عەبادی خۆی فەرماندە سەربازییەكانی دیاری دەكرد بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی شەڕەكە بكەن، لەمیانی بەسەركردنەوەكانیشدا كە رۆژانە سەردانی بەرەكانی شەڕی دەكەت خۆی سەرپەرشتی دەكردن.