بەغداد - INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لە دەستپێكردنی مووچە بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵی لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كردەوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە 12ی ئازاری 2023 پاش تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی ڕێكخستنی خەرجكردن دەست بە خەرجكردنی مووچە دەكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: پێویستە یەكەی خەرجكردن لە وەزارەتەكان و ئەو دەزگایانەی پەیوەست نین بە وەزارەتەكان و پارێزگاكان پابەندبن بە پێداویستیەكانی بودجەی مانگانە، بە مەرجێك كە كۆتا پێداچوونەوەی خەرجی بۆ ساڵی 2022 پێشكەش بكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی پارەدانی مووچە پەسەندكراوەكە.