وەزارەتی كار ژمارەی ئەو ژنانەی داوای چاودێری كۆمەڵایەتی دەكەن بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 9-03-2023, 16:42
  • +A -A

     بەغداد - INA
    ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار ئەمرۆ پێنجشەممە، ژمارەی ئەو ژنانەی لەسێ هەفتەدا داوای چاودێری كۆمەڵایەتیان كردووە، ئەژماركرد.
    ئەسەدی لەوتارێكدا لەمیانەی ئاهەنگێك كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان لەبەردەم وەزارەت بەڕێوەچوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، وتی: ئێمە پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق دەكەین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانییەوە، بە خۆڕاگر و زەحمەتكێش و بەهێز وەسفیان دەكەین، كە لە هەموو بەرەنگارییەكان وەستاون.
    سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و فەرمانگەكانی وەزارەتیشی كرد كە هەوڵێكی دەگمەن دەدەن بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
    جەختیشیكردەوە: كە وەزارەتی كار گرنگی بەژنان دەدات و هەوڵەكانیشی لەسەر بنەمای گەیشتن بە هەموو ژنانی عێراقە كە بەهۆی باری ئابووری و ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی هەلومەرجی جیاوازەوە بەسەریاندا سەپێنراون كە وایان لێدەكەن بەردەوام پێویستیان بەپشتیوانی و یارمەتی و چاودێری هەبێت.
    ڕونیشیكردەوە: دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی مانگی ڕابردوو كردنەوەی پەنجەرەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاندەوە، بۆ ڕەخساندنی ئەو ژنانەی كە نەیانتوانی بگەنە پەنجەرەكە كاتێك پێشتر بۆ ماوەی سێ مانگ كراوەتەوە.
    وەزیری كار ئاماژەی بەوەشدا: كە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی داواكاران گەیشتووەتە 248 هەزار كەس، وتیشی: ئێمە ئەركێكی گەورە و مەزنمان لەپێشە و سەدان هەزار گروپی جیاوازی تەمەنمان هەیە كە پێویستیان بە چاودێری ڕاستەوخۆ هەیە.