سەرۆك كۆمار تەئكیدەكاتەوە بەم نزیكانە بودجەی دارایی پەسەند دەكرێت

سیاسی
  • 9-03-2023, 16:40
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند: قۆناغی ئێستای وڵات شاهیدی سەقامگیری ئەمنییە و هاوكات ئاماژەی بەپەسندكردنی بودجەی دارایی كرد بەم نزیكانە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-3-2023 لەكۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە شاندێكی پەیمانگای ئاشتی ئەمریكا .
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی بەرجەستەكردنی بنەماكانی ئاشتی كردەوە بۆ ئەوەی بەرەو كۆمەڵگەیەكی مرۆڤایەتی هەنگاوبنێت لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و لێكتێگەیشتن. 
    هەروەها سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەكرد: كەقۆناغی ئێستای وڵات سەقامگیری بەخۆوە دەبینێ، و حكومەتیش كار دەكات بۆ پتەوكردنی ئەم سەقامگیرییە و هەنگاونان بەرەو باشتركردنی بارودۆخی گشتی لەوڵات بەتایبەتی باشتركردنی دۆخی ئابوری و ژیانی هاوڵاتیان و خزمەتگوزاریەكان و گرنگیدان بە گەشەپێدانی ئابوری و ژێرخانی بنەڕەتی ئابوری لە كاتی پەسەندكردنی بودجەی وڵاتدا . 
    لەبەرامبەردا ئەندامانی شاندەكە ئەو چالاكییانەی كە پەیمانگاكە ئەنجامیان دەدات لەبەرقەراركردنی ئاشتی و پشتیوانیكردنی كەمینەكان خستەڕوو بەشێوەیەك كە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان بەهێز بكات  لەگەڵ بایەخدان بە چاككردنەوەی ژێرخانی ئابوری ئەو ناوچانەی كە دوچاری تیرۆر هاتوون.  
    لەكۆتاییدا  ئەندامانی شاندەكە، سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد بۆ هەوڵەكانی لە بەرجەستەكردنی ئاسایش و گرنگی دان بە كەمینەكاندا .