بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دەستیكرد بە لێپرسینەوە لە دەستەی ئۆمەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە، كە "ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیكردووە بە لێپرسینەوە لە دەستەی ئۆمەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە پێشكەشكردنی بڕگەیەكی لێپرسینەوە لەلایەن دەستەی ئۆمەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ، هەروەها دەنگیدا كە حسێن عەلی مەردان جێگرەوەی عەدنان جابری بێت لە لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ."