ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت: پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی بۆ كەرتی تایبەت خۆی لەگەڵ پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیدا گونجاندووە

سیاسی
  • 9-03-2023, 14:17
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت، مەزهەر محەمەد ساڵح، لەبارەی هەڵاوسانی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا ڕوونی كردەوە، هاوكات مەرجێكی بۆ نزیكبوونەوەی لە بازاڕی فەرمی دانا.
    ساڵح ، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند ئەگەر فرۆشی ڕۆژانەی پەنجەرەی بانكی ناوەندی عێراق بگاتە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هەر ڕۆژێكی دەوام و بەردەوام، ئەوا بەدڵنیاییەوە بازاڕی هاوتەریب بچووك دەبێتەوە و نرخی ئاڵوگۆڕی تێدا نزیك دەبێتەوە لە بازاڕی فەرمی ناوەندی جێگیر كراوە."
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە پێویستی بەوەیە ئاستی فرۆشتن بەو ڕێژەیە بێت كە پێشتر باسمان كرد، و مەودای ڕۆژ و سەقامگیری و لەسەر بنەمای بەردەوامی دەوێت تا دەربكەوێت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی بۆ كەرتی تایبەت بەڕاستی خۆی لەگەڵ كەشوهەوای پلاتفۆرمی پابەندبوون و كۆنترۆڵەكانیدا گونجاندووە لە بابەتی شەفافیەتی زانیارییە بازرگانییەكان، بەتایبەتی زانینی سودمەندی كۆتایی گواستنەوەی دەرەكی".