لە شاری نەجەف مەرجەعی باڵای ئایینی سەید سیستانی پێشوازی لە شاندی ڤاتیكان كرد

سیاسی
  • 9-03-2023, 14:14
  • +A -A

    نەجەف - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەرجەعی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، لە شاری نەجەف پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ڤاتیكان كرد بە سەرۆكایەتی كاردیناڵ میگێل ئەنجێلۆ ئەیوزو گویخۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پاپای دیالۆگی نێوان ئایینەكان.
    لە راگەیندراوێكدا لە نووسینگەی سەید سیستانی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە كە " مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ڤاتیكان كرد بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی پاپا بۆ گفتوگۆی نێوان ئایینەكان، كاردیناڵ میگێل ئەنجێلۆ ئایۆزو گویخۆ."
    كاردیناڵ غیخۆ "پەیامی سوپاسگوزاری و پێزانینی پاپا فرانسیس بە بۆنەی ساڵیادی پێشوازییەكەی لە نەجەف" گەیاند.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "شاندی پاپا پێكهاتبوو لە سەرۆكی ئەنجومەنی پاپا بۆ گفتوگۆی نێوان ئایینەكان، كاردیناڵ میگێل ئەنجێلۆ ئایۆزۆ گیخۆ، سكرتێری ئەنجومەنەكە ماركۆس سۆلۆ و سكرتێری باڵیۆزخانەی ڤاتیكان لە عێراق، چارڵز لوانگا سوۆنا".